1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە تەندروستی مرۆڤ


Mar 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە پێشوازیان لە ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستان کردووە.

د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، پێشوزایمان کرد لە ڕێکخراوی مروڤ دۆستان و دوو ڕێکخراوی خێرخوازی دیکە کە بەمەبەستی  هاوکاری کردنی نەخۆشخانەی بریندارانی چەکی کیمیاویان کردبوو بە

 ناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە بەخێرهاتنمان لێ  کردن و ڕایانگەیاند  هاوکاری ڕێکخراوەکان بۆ کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکە لە ئاستێکی باشدا بووە ، ئەمرۆ خۆشحاڵین کە بەڕێزان حاجی ئازاد و هەردوو ڕێکخراوەکە هاتوون کە پێکەوە هەماهەنگیمیان هەبێت تا بتوانین هەموومان بە کردارخزمەت برینداران بکەین .

وتیشی، چاومان لەوەیە هەموومان پێکەوە لە پێناو هەناسەیەکی ئارامی بریندارێک و بینینێکی ڕوونتر بۆچوونەکەمان بە واقعی بۆ خزمەت بێت تا بتوانین هاوکاری کەم کردنەوەی ئەو گرفتانە بین کە ڕووبەڕوویان بونەتەوە .

کامەران کەریم