دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ محەمەد حاجی محمود

(0) / کردستان


Mar 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دیداری کرد.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، چوارشەمە 16ی ئازاری 2022ی زاینی لەگەڵ محەمەد حاجی محمود سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.
شوشتەری جارێکی دیکە پیرۆزبایی بەرێوەچوونی سەرکەوتوانەی کۆنگرەی حەوتەمی حیزبی سۆسیال دیموکرات و هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ئەو حیزبەی لە بەڕێزیان پیرۆز کرد.
لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان گۆڕانکارییە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە و هەروەها پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حیزبی سۆسیال دیموکرات کرد.