هاوپەیمانیی سێقۆڵی " ڕزگاریی نیشتمان " كاندیدانی سەرۆك كۆمار و وەزیران ئاشكرادەكات

(0) / / عراق / zayeLe زایەڵە سەدر بارزانی


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانییەكەی پارتی، سەدر و سوننەكان كاندیدانی خۆیان بۆ سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیرانی عێراق ئاشكراكرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن عزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێكهێنانی هاوپەیمانیی (ڕزگاریی نیشتمان)ی ڕاگەیاند و وتی: هاوپەیمانییەكەیان كاندیدكردنی ڕێبەر ئەحمەد بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و محەمەد جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەگەیەنێت.

وتیشی: "هاوپەیمانییەكەیان هەنگاو بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەنێت و بەڵێنی تەواوكردنی ڕێڕەوی چاكسازی و خزمەتكردنی گەل لەڕێی بەرنامەیەكی حكومی ڕوون و شەفاف دەدات."

هاوپەیمانییەكە پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی (سەروەری)ی سوننەكان لەخۆدەگرێت.

ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەكە لەكاتێكدایە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی شەممەی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكردووە.