یەكێتی بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناكات

(0) / / عراق / zayeLe زایەڵە غەیاس سورچی عێراق یەکێتی


Mar 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەكەی پەیوەندیكردوە بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوەو بەشداری دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران ناكات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بە سایتی المعلومەی وتوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە فەرمی پەیوەندیكردنی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە راگەیاندوەو بەشداری دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ناكات.

راشیگەیاندوە، بە هەردوو لایەنی یەكێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی یەك لەسەر سێ پێكدەهێنن و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیشدا یەك هەڵوێستیان هەیە فشاری دەرەكی و ناوخۆییش هەبێت هیچ سازشێك ناكەن.

پێشتریش محەمەد زیادی سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندبوو، یەك لەسەر سێیان بەدەستهێناوە جگە لە سەربەخۆكان كە كۆی ژمارەی ئەندامەكان 83 ئەندامن كە چوارچێوەی هەماهەنگی 19 ئەندام و یەكێتی 17 ئەندام و پەرلەمانتار موسەننا سامەرائی لەسوننەكان پێكهاتون.