سەفەری عەلی شەمخانی بۆ عێراق بەدرۆخرایەوە

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی شەمخانی ئێران عێراق


Mar 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، سەفەری سکرتێری ئەو ئەنجوومەنە بۆ عێراقی بەدرۆخستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیێکی باڵا لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی هەواڵی میدل ئیست نیوز ڕاپۆرتەکان لە میدیا عەرەبییەکان لەمەڕ سەفەری عەلی شەمخانی بۆ بەغدادی بەدرۆخستەوە و بەبێ بنەمای وەسف کرد.

شیاوی باسە، پێشتر گۆڤاری عەکاز چاپی عەرەبستان و ئاژانسی هەواڵی ڕووسیائەلیوەم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەی ئاگادار بڵاویان کردەوە عەلی شەمخانی سبەینێ (دووشەممە) لە سەفەر بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و کەسایەتی سیاسی عێراق، دیدار دەکات.