بافڵ تاڵەبانی و عەمار حەكیم كۆبوونەوە
(0) /
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەدیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان تاوتوێکران و میکانیزمەکانی دەربازبوون لەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عێراقی تێکەوتووە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەروەها جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش و زمانی گفتوگۆیە، ئەمە جگە لەوەی دەبێت سەقامگیریی سیاسی لە وڵات لەبەرچاو بگیرێت و هەموو هەوڵەکان لەو پێناوەدا بێت.
تێبينيێك بنێرە: