تاران: گەمارۆی نوێ، نیەتخراپی ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێران نیشان دەدات

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا گەمارۆ خەتیب زادە


Mar 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ بانگەشە بۆ گەڕانەوە بۆ پابەندییەکانی لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی، بەردەوامە لە پێشێل کردنی ئەو ڕێککەوتنە و بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی توندی بە گامارۆی نوێی ئەمریکا بۆ سەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە هەبوو.

خەتیب زادە وتی: گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی هاوڵاتیانی ئێرانی دەرخەری نیەتخراپی حکوومەتی ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێرانە و ئەمەش بەردەوام بوونی سیاسەتی شکستخواردوی ئەوپەڕی گوشار دژی کۆماری ئیسلامییە.

ڕاشیگەیاند: سیاسەتەکانی ئەمریکا ئەم ڕاستییە دەردەخات کە ئیدارەی بایدن بەپێچەوانەی بانگەشەکانی لە هەر دەرفەتێک بۆ تۆمەت لێدانی بێ بنەما و گوشارخستنە سەر گەلی ئێران سوود دەبینێت.