قایمقامی دەربەندیخان بۆ زایەڵە : هەوڵی چارەسەری کێشەی ئاوی خواردنەوە دەدەین

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان


Mar 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی دەربەندیخان جەختی لەسەر چڕبوونەوەی هەوڵەکانی چارەسەری کێشەی ئاوی خواردنەوە کردەوە.
سڵێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پاش بەدواداچوونمان بۆ بە گڕخستنەوەی پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆهیتانەوە جێ بەجێ دەکریت لەسەر داوای ئێمە نوێنەری کۆمپانیای ئۆهیتان و لیپرسراوی فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان لەدیوانی قائیمقامیێت کۆبوونەوە ،سەرەتا نوێنەری کۆمپانیاکە ئاماژەی دا بە هۆکاری ڕاوەستانی پڕۆژەکە کە لە(سەدا شەستی ٠/٠٦٠کارەکانی) تەواوبووە تەنهاکاری کارەباو میکانیکی ماوە بەهۆی  پیێ نەدانی پێشینە بە کۆمپانیا کارەکانیان ڕاگیراوە .
وتیشی پێمان ڕاگەیاندن ڕەزامەندی خەرج کردنی پارەی تەواوکاری پڕۆژەکە هاتووەتەوە بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لەبەڕێوبەرایەتی بانکی هەرێم لە سلێمانی هۆکار ی ڕاوەستانێتی ئەوەشی ڕاگەیاند هەوڵەکانمان بەردەوامە و بەردەوامیش دەبین لەداهاتوودا بەئامادەبوونی ئێمە و لێپرسراوی فەرمانگەی ئاووی دەربەندیخان و نوێنەری کۆمپانیای ئۆهیتان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی هەرێم دەکەین  لە سلێمانی  تابتوانن چارەسەری دابین کردنی پارەی پێویست بۆ بەگڕخستنەوەی پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی شارە کە مان چارەسەربکەن .
کامەران کەریم