بەرهەم ساڵح داوایەکى مەسعود بارزانى ڕەتکردۆتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە مەسعود بارزانی بەرهەم ساڵح ڕێبەر ئەحمەد


Mar 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی داوای لە بەرهەم ساڵح کردووە لە بەرانبەر کشانەوەی ڕێبەر ئەحمەد لە کێبڕکێی سەرۆک کۆمار بکشێتەوە بەڵام ئەم داوایە ڕەتکراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژنامەى عەرەب، چاپى لەندەن بڵاویکردەوە؛ مەسعود بارزانى لەرێگەى کەسێکى دیکەوە پەیوەندى بە بەرهەم ساڵحەوە کردووە و داوای کردووە لەبەرانبەر کشانەوەى رێبەر ئەحمەد، لە کێبڕکێی سەرۆک کۆمار بکشێتەوە، بەڵام ئەو داواکەى رەتکردووەتەوە

رۆژنامەکە (31-3-2022) لە زارى سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە، بەرهەم ساڵح بەتەواوى ئەو داوایەى بارزانى رەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە کە سەردەمى تەوافوق کۆتایی هاتووە و پێویستە بارزانى درک بەوە بکات کە عێراق چووەتە قۆناغێکى نوێوە و پێویستى بە گۆڕانى ڕیشەیی هەیە و دوبارەبوونەوەى راپەڕینى عێراق ئەگەرێکى کراوەیە

داواکەى بارزانى لە بەرهەم ساڵح هاوکاتە لەگەڵ شکستى هاوپەیمانى سێ قۆڵى بۆ جارى دووەم لەبەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار تا ئەویش سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانى حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى رابسپێرێت کە هاوپەیمانێتییەکە جەختى لێدەکاتەوە