سلێمانی؛ لە مانگی رەمەزاندا نرخەکان بەجێگری دەمێننەوەو رێگە بە گرانبوون خۆراک نادرێت

(0) / اجتماعی


Apr 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرەڕای کاری لیژنە هاوبەشەکان و لیژنەکانی چاودێری بازرگانی و گەشتوگوزار، لیژنەیەکی تایبەت بۆ چۆنێتی پیرۆزراگرتنی مانگی رەمەزان و جێبەجێکردنی تەواوی رێنماییەکان دروست دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لە موسوڵمانانی جیهان و شاری سلێمانی کردو رایگەیاند ،  هەرچی بکرێت بۆ بەرزراگرتنی ئەو مانگە دەیکەین و رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێکیش بەهۆی زۆربوونیخواستەکانەوە نرخی خۆراک بەرز بکاتەوە.

لەبارەی رێکارەکانیشەوە بڕیاریدا چاودێری و بەدواداچونەکانی تەواوی لیژنەکان زیاتر بکرێن و لیژنەیەکی تایبەتیش بە مانگی رەمەزان بۆجێبەجێکردنی رێنماییەکان دروئست بکرێت.

باسی لەوەش کرد کە بڕیارە لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا دووبەشەخۆراکی مانگانە بدرێت بە هاوڵاتیان کە بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە.

قائیمقامی سلێمانی تەئکیدیکردەوە کە بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی لە بازاڕو کۆگاکاندا هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا بە وردی چاودێری کوالێتی و نرخەکان دەکەین، دەستخۆشی لەو شوێنانە دەکەین کە لەلایەن خۆیانەوە بڕیاریان داوە نرخەکان دابەزێنن، رێکاری توندیش لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرینە بەر کە نرخی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەرزدەکەنەوە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا هەر چێشتخانەیەک دەیەوێت کار بکات رێگەی پێدەدرێت بەمەرجێک رێز لە مانگی رەمەزان و رۆژووانان بگرێت و لە رۆژانی جەژنیشدا چێشتخانەکە کراوە بێت.

 تەواوی شوێنەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن و رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.

کامەران کەریم