چوار خاڵی چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ چارەسەرى بنەبەستى سیاسی لە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە


Apr 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان بە چوار خاڵ وەڵامى تویتەکەى موقتەدا سەدرى دایەوە و جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوون بە وادەى دەستورى و پێکهێنانى گەورەترین کوتلە. 

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوارچێوەى هەماهەنگى لەکۆبوونەوەیەکدا جەختى لەسەر چارەسەرى بنەبەستى سیاسی کردەوە و هەڵوێستى خۆى لە چوار خاڵدا ئاشکراکرد: 

1-پابەندبوون بە وادەى دەستورى و تۆمارکردنى گەورەترین کوتلە لەگەڵ رەوتى سەدر و هاوپەیمانەکانى. 

2-رێککەوتن لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە داواکراوەکان لەلایەن لیژنەیەکى هاوبەشى چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدرەوە. 

3-رێککەوتن لەسەر کارنامەى حکومەت. 

4-چاودێریکردنى کارەکانى حکومەت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە.