ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ بەرهەم ساڵح: تاران پشتگیریی بەهێزبوونی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە عێراق ئێران بەرهەم ساڵح ئایەتوڵڵا ڕەئیسی


Apr 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکانی کۆماری ئێران و عێراق جەختیان کردە سەر پێویستیی هاوکاریی دوو وڵات لەپێناو هاتنەدی ئارامی و سەقامگیریی لە ناوچە و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییە ئابوورییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی گەلانی دوو وڵات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە پێوەندییەکی تەلەفوونی لەلایەن بەرهەم ساڵح هاوتا عێراقییەکەیەوە پێی گەیشت.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند: ئێران پشتگیریی یەکگرتوویی، سەربەخۆیی، ئاسایش و بەرزکردنەوەی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی عێراق دەکات.

راشیگەیاند: بچووکترین نائارامی لە عێراق بە زیانی هەموو ناوچە دەشکێتەوە، هەر بۆیە پشتگیریی هاتنەدی مافەکانی گەلی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز لەو وڵاتە دەکەین.

لە بەرامبەردا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، جەختی کردە سەر پێویستیی هاوکاریی هاوبەشی دوو وڵات لەپێناو سەرکەوتن بەسەر پرسەکانی ناوچە.

بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند: هاتنەدی پاەجێیی و ئاسایش لە ناوچەکەدا گرینگییەکی زۆری هەیە و لەم بوارەدا هیوامان بە دەوری چالاکانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.