چالاکوانێک بۆ زایەڵە: دەنگدەری گۆڕان هوشیارترین دەنگدەری كورد بوون

(0) / زایەڵە گۆڕان عوسمان گوڵپی


Apr 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان لە سەربنەمای دژایەتی گەندەڵی و ئەم سیستمە حكومڕانیە خۆی بنیادنا و بەو هیوایەش خەڵكێكی زۆری لەدەور كۆبوویەوە كە نزیكەی ٥٠٠ هەزار دەنگدەر بوو، كە زۆر زەحمەتە هیچ هێزێك بتوانێت ئەو متمانەیە جارێكیتر بەدەست بهێنێتەوە .

وتیشی، دواجار هێدی هێدی ئەم بزووتنەوەیە لە دروشمەكانی دووركەوتەوە و ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرد نەیتوانی لە واقیعدا تەبەنی بكات، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو ئاراستەی بەرژەوەندیخوازی تیایدا بەهێز بوو، ئەمە وایكرد كە ئەو دەنگدەر و جەماوەرەی لەدەوری كۆبووبوویەوە نەمێنێ،  ئەمە نیشانەی بەرزی ئاستی  هۆشیاری دەنگدەرە، كاتێك دەزانێت حیزبەكەی لە بەرنەمەكەی لایداوە ئیدی متمانەكەی لێ وەردەگرێتەوە وبەردەوام نابێ لەپشتگیریكردنی .

ڕونیشیکردەوە،  ئەوەی خەڵكی لە گۆڕان كۆكردەوە دروشمەكانی بوون، بۆیە  بەداخەوە ئێستا پێگەی سیاسی و جەماوەری لەدەستداوە وهەڵوێستەكانی قورساییان نیە و ئەمەش نیگەرانی دەوێ نەك دڵخۆشی ،ئەوانەی قوربانی یەكەمی ئەم جۆرە بزووتنەوانەن دەنگدەر و هەڵسوڕاوەكانن، چ ئەوانەی وازیان هێناوە و بەشێك لەوانەشی ئێستا ماون، چونكە بەشێك ئەوانەشی كە ئێستاش گۆڕانن و پشتیوانی دەكەن خەڵكی باش و خاوێنن، ئەوەی كە هەیە ئەوەیە كە بڕیاردەرانی گۆڕان نەیان پێكاو پێچەوانەی دروشمەكان هەنگاویاننا .

کامەران کەریم