گەرمیان؛ دوای راگرتنی کاری غەسالەکان لە ئێستادا پێنج کەسارە کار دەکەن
(0) /
دوای راگرتنی کاری غەسالەکان لە گەمیان لە ئێستادا پێنج کەسارە کار دەکەن.
ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بڕیاردرا بە راگرتنی کاری غەسالەکان و دانانی کەسارە کرا بە مەرج بۆیان، لە ئێستادا لە سەر روباری سیروان لە سنوری قەزای کەلار، پێنج کەسارە دانراوە و کەرەستەی بیناسازی بەرهەم دەهێنن.
بە مەبەستی دڵنیایی لە کوالێتی کەرەستەکان لەلایەن لیژنەی کەشفی مۆڵەتی قایمقامیەتی قەزای کەلارەوە سەردانی کەسەرەکان دەکرێت و لەو چوارچێوەشدا ئەمڕۆ (٤ی نیسان)لیژنەکە سەردانی یەکێک لە کەسارەکانی کرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: