کێشە‌ داراییه‌كانى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران چارەسەر دەکرێت

(0) / زایەڵە ناوبژیوان تۆپی پێ عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئه‌میندارى دارایى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ئاشكرایده‌كات له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌ ، ته‌واوى شایسته‌ داراییه‌كانى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانى خوله‌كانى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ئه‌میندارى دارایی یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكرایكرد ،  سەرەتای هەفتەی داهاتو شایستە داراییەکانی  سەرپەرشتیاران و  ناوبژیوانانی  خولەکانی تۆپی پێ و فوتساڵی کوردستان دابەش دەکرێت و ره‌زامه‌ندى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌یان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌ .

عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ده‌ڵێت، سوپاس بۆ هەڵویست و خۆراگری  دڵسۆزان،  هەموو ئەو كه‌سانه‌ى  کە درێغیان نەکرد لە هەوڵ و کۆشش تا رەزامەندی درا لە سەر خەرجی بودجەکە.

به‌هۆى پێنه‌دانى شایسته‌ داراییه‌كانیان له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رزى ئه‌مساڵه‌وه‌ ، ناوبژیوانان هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى خوله‌كانیان كرد، رۆژى دووشه‌ممه‌ش سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هۆشدارى دا ئه‌گه‌ر تاوه‌كو رۆژى شه‌ممه‌ حكومه‌ت هاوكارییان نه‌كات ته‌واوى خوله‌كانیان راده‌گرن .