کەوتنە خوارەوەی سێ موشەک لە سنورى هەولێر

(0) / / کردستان / زایلە کار زایەڵە هەولێر


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سێ موشەک لە سنورى قەزاى خەبات سەر بە پارێزگاى هەولێر کەوتنە خوارەوە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.   

ئاماژە بەوەش کراوە، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە