باندێكی ساخته‌كار لە سلێمانی ده‌ستگیركران
(0) /
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات باندێكی ساخته‌كاریان ده‌ستگیركرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات باندێكی ساخته‌كاریان ده‌ستگیركرد كه به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌هایان فرۆشتبوو.دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان لادروستبوو له‌مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌ها كه به‌كه‌متر له‌نرخه‌كه‌ی خۆی‌و به‌به‌های نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكردو توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی زه‌وییه‌كه ده‌ستگیربكرێت.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره به‌بریكارنامه‌ی ساخته ئه‌و زه‌وییه‌یان فرۆشتوه‌و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه ئاگاداری فرۆشتنی زه‌وییه‌كه نه‌بووه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ر، ر، ع - م، ع، م - م، ج، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماددەکانی 289/298 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: