دەست بەسەرداگرتنی چەند ئوتومبیلێک کە سەرپێچییان پێوە کراوە لەلایەن شۆفێرەکانیانەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئۆتۆمبێل


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند  هۆکارەکان، بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان و  پێشبڕکێکردن ودروستکردنی مەترسی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوابەدوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بۆ ئەو شۆفێرانەی کەلەکاتە جیاوازەکان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕکێ و شۆفێریکردنن بەشێوەیەکی مەترسیدار و بێزارکردنی هاوڵاتییان بە دەنگی بزوێنەری ئوتومبیلەکانیان،   شەوی ڕابردوو 6/7 ی 4 /2022 مەفرەزەکانی هاتووچۆ سەر بە بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش  وپۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی توانرا دەست بەسەر (٦) شەش ئوتومبیلی جۆراوجۆر بگیرێت کە شۆفێرەکانیان پێشبڕکێیان پێوە دەکرد.

لە ئێستادا ئەو ئوتومبیلانە دەستیان بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی وە شۆفێرەکانیان کاری یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

لێرەوە سوپاسی ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەکەین کە هاوکارمان بوون لە پێدانی زانیاری لەسەر ئەم سەرپێچییە مەترسیدارە. هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە لێپرسینەوەو بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبێت بەرامبەر بە هەر شۆفێرێک کە مەترسی دروست دەکات و هاوڵاتییان بێزار دەکات

کامەران کەریم