کەشى ئەمڕۆ و سبەى هەرێم و کەرکوک؛ باران، بروسکە و خۆڵبارین

(0) / / کردستان / کەشناسی زایەڵە هەرێمی کوردستان خۆڵبارین باران


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ لەبەشى زۆرى ناوچەکانى هەرێم ئاسمان نیمچە هەوربێت لەگەڵ تاوە باران بروسکە، چالاک بوونی خێرایی با و بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ.

پارێزگاى دهۆک 

کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو.

*ئەمڕۆ پێنج شەممە ... 

*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێ لەگەل تاوە باران بروسکە لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری پارێزگا وە هەروەها  چالاک بوونی خێرایی با و بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ کە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێ  . 

*خێراى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا

*مەوداى بینین/ (2 -4) کم . لەکاتەکانی ئێوارە بەرز دەبێتەوە بۆ (6-7) کم 

*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 21 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى

*سبەى هەینی 

*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور نیمچە هەور دەبێ لەگەل چالاک بوونی هەوری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەر زیاتر دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەکان

*خێراى با/لە نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری  خۆرهەڵات 

*مەوداى بینین/  (7 -9) کم

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 21 پلەى سیلیزى

ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 

بەشی پێشبینى / 7-4-2022 

 

پارێزگاى سلێمانى  

 

کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       

*ئەمڕۆ پێنج شەممە ... 

*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل  بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا هەیە کە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێ

*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا

*مەوداى بینین/ (6 -7) کم

*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 17 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى

*سبەى هەینی 

*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری پارێزگا. لەکاتەکانی ئێوارە تۆزۆ خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شار و دەوروبەری دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ 

*خێرایى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری  خۆرهەڵات. لەهەندێ کات بۆ سەروی 40کم/س بەرز دەبێتەوە 

*مەوداى بینین/ (6 - 7) کم .  لەکاتەکانی تۆز خۆل لەنێوان ( 2-3 ) کم دەبێ 

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 22 پلەى سیلیزى

ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 

بەشی پێشبینى / 7-4-2022 

 

پارێزگاى هەولێر 

کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       

*ئەمڕۆ پێنج شەممە 

*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل تاوەباران و بروسکە لەناوچە جیاجیا کانی پارێزگا وە زیاتر لەناوچە شاخاوویەکان دەبێ, وەهەروەها بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل وچالاکی خێرایی با  تاکوو کاتەکانی ئێوارە

*خێرایى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا

*مەوداى بینین/  (4 -6) کم 

*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 22 پلەى سیلیزى 

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27پلەى سیلیزى 

*سبەى هەینی 

*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێ لەگەل چالاک بوونی هەوری بروسکە و تاوەباران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا  کاریگەری زیاتر دەبێ لەناوچە شاخاوویەکان. وە هەروەها لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تۆزو خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با  باشوورو سەنتەری شار دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ .  

*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات

*مەوداى بینین/  (4- 6) کم  لەکاتەکانی ئیوارە کەم دەبێتوە بۆ (2-4) کم 

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 20 پلەى سیلیزى 

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 23 پلەى سیلیزى 

ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 

بەشی پێشبینى / 7-4-2022 

 

پارێزگاى هەڵەبجە 

کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       

*ئەمڕۆ پێنج شەممە ... 

*کەش/ کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل  بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێ

*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت ئاراستەی باکووری خۆرئاوا

*مەوداى بینین/ (6 -8) کم

*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 17 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28 پلەى سیلیزى

*سبەى هەینی 

*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی پارێزگا. لەکاتەکانی ئێوارە تۆزۆ خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شار و دەوروبەری دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ 

*خێرایى با/ لە نێوان (10- 30) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  بەئاراستەی باشووری  خۆرهەڵات

*مەوداى بینین/ (6- 7) کم . لەکاتەکانی ئێوارە نزم دەبێتەوە بۆ (2-4) کم 

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 23 پلەى سیلیزى

ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 

بەشی پێشبینى / 7-4-2022 

 

پارێزگاى کرکووک 

کەشى پێشبینیکراوى  48 کاتژمێری داهاتوو .       

*ئەمڕۆپێنج شەممە ... 

*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێ  لەگەل بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک وە چالاک بوونی  خێرایی با

*خێراى با/ نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات

*مەوداى بینین/  ( 6- 8 ) کم

*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 21 پلەى سیلیزى

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى

*سبەى هەینی 

*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری تۆزوخۆل و خێرایی با زیاد دەبی  تاکو نیوەشەو بەردەوامی دەبێ 

*خێراى با/لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت  بە ئاراستەی باشووری خۆرهەلات لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ خێرایی با زیاد دەبی بۆ سەروی 40کم/س 

*مەوداى بینین/  ( 6- 7 ) کم . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نزم دەبێتوەوە بۆ (1-3) کم 

*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 19 پلەى سیلیزى 

*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى 

ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى 

بەشی پێشبینى / 7-4-2022