نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی: داوادەکەین موچەکانمان بچێتە سەربەغداد

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستایان ناڕازی سلێمانی بەغداد


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:
نوێنەرانی مامۆستايانی ناڕازی، لە نوسينگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا رايانگەياند ، داوادەکەين حکومەتی عێراق راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکات، وردبينی لە داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە گومرگييەکاندا بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، باسيان لەوەشکرد، ماوەی هەشت ساڵە حکومەتی هەرێم بە ناياسايی و بە چەندين شێواز دەستکاری مووچەی مامۆستايان و فەرمانبەران و خانەنشينانی هەرێميان کردووە، بەشێکی زۆری مووچەکانيان پێنەداون.

راشيانگەياند، داوا دەکەين کەيسی مووچەی مامۆستايان يەکلايی بکرێتەوە و راستەوخۆ مووچەکانمان لە بغداوە دابەشبکرێت لە رێگەی ئەو باکە عێراقييانەی هەرێم رێگە بە کردنەوەيان نادات .

کامەران کەریم