کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆك کۆماری تورکیا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان تورکیا مەسرور بارزانی ئەردۆغان


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی هەینی 15ی نیسانی 2022 لە شاری ئیستانبول، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.

هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.