لێخوڕی دوو ماتۆڕسکیل لەگەرمیان بریندار دەبن
(0) /
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی فەرمانبەران بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕ سکیلەوە دوو کەس برینداربون کە هەردوکیان لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکانن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم شەو (هەینی) بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایەوە لە گەڕەکی فەرمان بەرانی قەزای کەلار لێخوڕی هەردوو ماتۆڕەکە بەسەختی برینداربوون.
هەردوو بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: