فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردوومانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا کرد

(0) / / عراق / زایەڵە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نەینەوا دژەتیرۆر کوردستان حەشدی شەعبی


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

دژە تیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دوو خاڵی حەشدی شەعبی كردووە لە ناحیەی زوممار و  زیانی گیانی لێكەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی 87ی حەشدی شەعبی لە نێوان دووڕییانی سمود لە ناحیەی زومماری سەربە قەزای تەلەعەفەر لە پارێزگای موسڵ کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی دژەتیرۆری كوردستان، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە.