لە سەیدسادق  هەردوو دوکـانی جوانکاری  ئامـانج و بـڕیار  داخـران

(0) / / کردستان / زایەڵە سەید سادق جوانکاری


Apr 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە سە یدسادق  هەردوو دوکـانی جوانکاری  ئامـانج و بـڕیار  داخـران .

تەها ئەحمەد لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی   قایمقامیەتی  قەزای  سەیدسادق  بە زایەڵەی   ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٢ لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامێتی قەزای سیدسادق ،  لە گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکان بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان .

وتیشی، هەر دوو دوکانی جوانکاری خانمانی (ئامانج و بڕیار) لە نێو بازاری سیدسادق بە هۆی بوونی موادی قەدەغەکرا  بە فەرمانی  قائمقامی قەزای سیدسادق داخران ، کە ئەم جۆرە موادانە بەهۆی نەزانینی سەرچاوەی بەرهەمێنانن و نە بوونی هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕێگە پێدراو نییە  بۆ بەکارهێنان و فرۆشتنیان کە زیانی تەندروستی لە سەر مرۆڤ هەیە .

 کامەران کەریم