سبەی یەکشەمە لە ناحیەی سیروان بەنزینی ٦٩٠ دابەشدەکرێت
(0) /
سبەی یەکشەمە لە ناحیەی سیروان بەنزینی ٦٩٠ دابەشدەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەی سوتەمەنی ناحیەی سیروان ڕایگەیاند، سەیارەی ژمارە تاک دابەشدەکرێت بە ئامادەبوونی برایانی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و لیژنەی سوتەمەنی ناحیەی سیروان .
١-سبەی سەیارەی ژمارە تاک دەبێت .
٢- بڕی ٤٠ لیتر بە کارتی زانیاری هەڵەبجە خورمال و سیروان بێت .
٣-دەبێت سەنەوی و ئاڕم متابقی ژمارەی سەیارەبن.
٤-ماتۆر سکیل تەنها یەکجار پێی دەدرێت و چاودێری دوبارە هاتنەوەی ماتۆڕەکان دەکرێت .
٥-بەهیچ جۆرێک بەنزین ناکرێتە دەبەوە .
٦-ئافرەت و خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێت هەویەی کەمئەندام و ئافرەتانیش خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بن .
٧-بەهیچ جۆرێک نادرێت بە سەیارەی بێ سەرەتا و بێ ئەوالیات .
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین هاوکاری لیژنەکەمان بن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: