لە سنوری دەربەندیخان شەش ڕاوچی دەستگیر کران
(0) /
مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن بە هاوبەشی دەرچوون بۆ ناوچەی زمکان لە سنوری دەریاچەی دەربەندیخان، پێش گەیشتنی مەفرەزەکە ئەو کەسانەی لە شوێنی ناوبراو ڕاوی ماسیان دەکردهەڵهاتبوون بەڵام دەستگیرا بەسەر ( ٢ ) ماتۆڕ سکیل، ( ١٩٦ ) ماسی ڕاوکراو کە بە کارەبا ڕاوکرابوون .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەروەها لە چالاکیەکی دیکەدا پاش وەرگرتنی زانیاری لەسەر چەند هاووڵاتیەك کە لە سنوری زمکان لە دەریاچەی دەربەندیخان سەرقاڵی راوە ماسی بوون ، دوای بەدواداچوونیان لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان توانرا ( ٦ ) هاووڵاتی لە بازگەی ئاسایشی ژاڵە دەستگیر بکرێن کە هەستابوون بە ڕاوکردنی ( ١٣٦ ) ماسی قەبارە جیاواز کە بە تەزووی کارەباڕاوکرابوون ، هاوکات دەستگیرا بەسەر ( ١ ) مۆلیدەی کارەبایی ، ( ١ ) چەکی کڵاشینکۆف ، ( ١ ) یەدەگی کڵاشینکۆف و ( ١٧ ) فیشەك ، ( ١ ) ئۆتۆمبێل .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: