ڕەئیسی: بچووکترین هەڵەی ئیسرائیل ئەو ڕژێمە دەکاتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئیسرائیل ئێران


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی هێزی وڵاتەکەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ڕژێمی زایۆنی ناهێڵێتەوە، هۆشداریی دا؛ بچووکترین هەڵەی ئیسرائیل ئەو ڕژێمە دەکاتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە دا هۆشداریی توندی دا.

ناوبراو ئەمڕۆ 18 ی نیسان، ڕۆژی نەتەوەیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی ئەوە بزانێت کە بچووکترین جوڵەی ئەوان لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە شاراوە نییە و بچووکترین هەڵە، ئەوان دەکاتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە و ناوەندی ڕژێمی زایۆنی دەبێتە ئامانج و هێزی ئێران ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ئەوان ناهێڵێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە شکستی سیاسەتی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی کرد و وتی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە لە سەرجەم گەمارۆ و گوشارەکان لە دژی ئێران شکستی هێناوە. ئەمەش چارەنووسی ئەوانەیە کە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنایەتی دەکەن.