جێگری کونسوڵی فەرەنسا سەردانی هەڵەبجەی کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە فەڕەنسا هەڵەبجە


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازیکرد لە بەڕێزان ژان کریستوف پاریس جێگری باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئۆلیڤەر دیکۆنتینتی کونسڵی فەڕەنسا لەهەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەدیدارێکدا پارێزگاری هەڵەبجە بەگەرمی بەخێرهاتنی وەفدی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی فەڕەنسای کرد بۆ پارێزگاو کورتەیەکی مێژووی لەسەر هەڵەبجە پێشکەش کردن و هاوکاری و هەماهەنگی ووڵاتی فەڕەنسای لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەرز نرخاند.

دواتر سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیانکرد و بەشەجیاوازەکانیان بەسەر کردەوە.

کامەران کەریم