مه‌سرور بارزانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كانی له له‌نده‌ن ده‌خاته‌ڕوو
/
کردستان
/
زایەڵە
سرور بارزانی
لەندەن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە کوردستان ٢٤؛ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و پرسانه‌ی له میانی دیداره‌كاندا گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت تویتێكی بڵاوكرده‌وه.
له تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی به‌ریتانیام كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌رێمی كوردستان و شانشینی یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی دوورمه‌ودا به‌یه‌كتره‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پشتیوانی له ئاواره و په‌نابه‌ران و هێنانه‌ئارای ئاشتی و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌موو عێراق هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: