قایمقامی سەید سادق بۆ زایەڵە : دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ناو سەنتەری قەزاکە کۆتایی هات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی سەید سادق


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

دیاری ڕەفیق قایمقامی سەیدسادق بەزایەڵەی  ڕایگەیاند ،   لە ماوەی ڕابـردوودا توانرا بــڕی  ١،١٤٠،٥٠٠یەک ملیۆن و ســەد و چل هەزار لیتر نەوتی سپی دابەش بکریت بەسەر ٩٢٨٠نۆ هەزار دوو سەد هەشتا خێــزاندا لە گــەڕەکەکانی  شێخان ، حەسار، بەرکێو ، سەرایی  بەشێکی زۆر لە گوندەکان .

دیاری ڕەفیق وتیشی،  لە ئێستادا دابەشکردنـی نـەوت لـە ناو سەنتـەری قـەزای سیدسادق و گەرەکەکانی کۆتایی پێ هاتووە ، لە ڕۆژانی دا هاتوودابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبیت  تەنها لەم گوندانەی خوارەوە  .

١-گوندی تاسڵوجە

٢-گوندی قوماش

٣ـ گوندی کەوچکتاش

٤-گوندی سواری

٥- گوندی موانی مەلا تاهیر

٦-گوندی موانی میرزا

٧- گوندی موانی کۆن

٨-گوندی موانی حمەی حسن

٩-قاڵیجۆی خواروو

١٠-گوندی قاڵیجۆی سەروو

١١-گوندی کانی پانکەی خواروو

١٢-گوندی کانی پانکەی سەروو

١٣- گوندی گرێزە

١٤- گوندی کانی سپیکە

١٥- گوندی بەردەڕەشە

١٦- گوندی شێرەبەرە

ڕونیشیکردەوە، ئەو ماڵانەی کە دانیشتووی ناو سەنتەری قەزای سیدسادق و نەوتیان وەرنەگرتووە  ، دەتوانن بەرمیلەکانیان ببەنە لای بریکاری خۆراک ( مستەفا دۆلاشی ) نزیک مزگەوتی گەورەی سیدسادق  یان پەیوەندی بکەن بە (07701509391)

       

 

         

کامەران کەریم