چالاکوانێک لەڕێگای زایەڵەوە گەنجانی هەڵەبجە ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دامەزراندن دانا عەبدول هەڵەبجە


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

دانا عەبدول چالاکوان لە پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بانگەوازێک بۆ گەنجانی دانەمەزراوی هەڵەبجە هەلی کار و دامەزراندن بۆ هەرفەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەک لەهەڵەبجە بۆ هەمووتانە نەک تەنها ئەندامانی حیزبی دەسەڵات و کەسوکاری بەرپرسان، بۆیە پێویستە بێدەنگ نەبن لەهەر دامەزراندنێکی ناشەفاف و بەحیزبی کراو.

وتیشی، لە ئێستادا لەهەندێ بەڕێوەبەرایەتی وەک ژینگە و چاودێریی کۆمەڵایەتی و وەبەرهێنان بڕیاری هەلی دامەزراندن بۆ دەیان کەس دەرچووە و نابێ بهێڵدرێت مافی گەنجانی هەڵەبجە و دەوروبەری بخورێت و حیزب و بەرپرسان بەئارەزووی خۆیان یاری بەو بابەتە بکەن.

ڕونیشیکردەوە، ئێستا فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجه پرۆسەی دامەزراندنەکانی زۆر ناشەفافە و هەماهەنگ نین لەگەڵ چالاکوانان و ڕێکخراوەکان ناتوانن دەستیان بگات بە داتا و زانیارییەکان بۆ ئەوەی چاودێریی پرۆسەکە بکەن ، ئەگەر دانەمەزراوان هەڵوێست وەرنەگرن مافیان ئەفەوتێ، بۆیە داواتان لێ ئەکەین بەزوویی ڕێگە بگرن لەو پرۆسە ناشەفافە.

کامەران کەریم