عێراق ئەردۆغان بەدرۆ دەخاتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەردۆغان


Apr 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتى دەرەوەى عێراق وەڵامى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاى دایەوە لەبارەى "هەماهەنگى" بەغدا و ئەنقەرە لە ئۆپراسیۆنەکەى لە خاکى عێراق.و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە " بانگەشەکەى تورکیا لەبارەى بوونى هەماهەنگى لەگەڵ عێراق هیچ بنەمایەکى نییە. "

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەى عێراق بە ئاژانسى فەرمى وڵاتی راگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا پێشێلکاریی سەروەرى عێراقە و هەڕەشەیە بۆ سەر یەکێتى خاکەکەى. ئەوان باڵیۆزى تورکیایان بانگهێشت کردووە و نیگەرانى توندیان پێراگەیاندووە و بەغدا داواى کشانەوەى تەواوەتى هێزەکانى تورکیا دەکات

وتیشى بانگەشەکەى تورکیا لەبارەى بوونى هەماهەنگى لەگەڵ عێراق هیچ بنەمایەکى نییە و رێککەوتنى ئەنقەرە و پەکەکە هێزەکانى پەکەکەى هانداوە بچنە خاکى عێراق

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  جەختیکردەوە کە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی سوپا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان "بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانمان دەکەین" و سوپاسی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکەین."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و (20ی نیسانی 2022) وتی، "چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە، بەڵام دەمانەوێت ئاسایش بەرقەرار بکەین. بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ ناو بنکە و بارەگاکانیان چەندین ساڵە پەکەکە ناتوانێ هیچ چالاکییەک لەناو تورکیادا بکات و لە چالاکیمان خستوون و بەردەوام دەبین."

باس لەوەش دەکات، "دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە کردووە، تاوەکو ئەو ناوچانە پاکبکەینەوە کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە لە باکووری عێراق داگیرکراوە."