ئاگادارییەک بۆ ئەو ماڵ و شوێنانە سیستمى وزەى خۆریان داناوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا خۆر سلێمانی


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ ئەو ماڵ و شوێنانە سیستمى وزەى خۆریان داناوە دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کارەبای سلێمانی  ڕایگەیاند،  ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەین، کە سیستمی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای خۆریان لەسەربانی ماڵەکانیان داناوە و تێکەڵ بەکارەبای رەئیسیان کردووە  (on- grid)، داواكارین كە زانیارییەكانی ناو ئەو فۆرمەی خوارەوەمان بۆ بنێرن یاخۆد سەردانى بەشى وزە نوێبوەکانى بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن، بۆئەوەی سوود وەربگرن لەرێنمایی تازەی وەزارەتی كارەبا تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە خۆر و بڕى ئەو کارەبایەى بەرهەمیانهێناوە،  لە کارەباى نیشتیمانى بۆیان دەربکرێت،  هەروەها پێوەرى_زیرەکەکەیان بۆ ئەکتیڤ بکرێت، تا خوێندنەوەى کارەباى هاتوو و دەرچوویان بۆ هەژمار بکرێت، هەروەها پێدانی هەر زانیارییەكی پێویست دەربارەی سیستمەكەیان لەلایەن بەشی وزە نوێبووەكانی بەرێوەبەرایەتی  گشتیمان .

کامەران کەریم