ئه‌مینداری یه‌كگرتو: به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستانن له‌ ئاست چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان

(0) / زایەڵە یەکگرتوو سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ڕێگره‌ له‌ڕێكه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستانن له‌ ئاست چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان جا چ كێشه‌ی سیاسی بێت یان ئابوری، ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیش ڕێگرن له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتن بكرێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو، ئێواره‌ی دوشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تی، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئێواره‌خوانێكی بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ندو ده‌زگاكان له‌ سلێمانی سازكردو ڕایگه‌یاند، "به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستانن له‌ ئاست چاره‌سه‌ری كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان جا چ كێشه‌ی سیاسی بێت یان ئابوری، ده‌ستێوه‌ردانه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیش ڕێگرن له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ ناوخۆیه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكه‌وتن بكرێت، جیاوازییه‌كی زۆریش له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیاندا دروستبوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌ لێی و بێباكه‌و نایه‌وێت جیاوازییه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو تیشیكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی حزب و جه‌ختیكرده‌وه‌، "خۆشبه‌ختانه‌ له‌ دوای كۆنگره‌ كاری به‌رچاو ئه‌نجامدراوه‌ له‌ بواری په‌روه‌رده‌و ڕێكخستن، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ هه‌مو كات زیاتر پێویستی به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دڵسۆزو ڕاستگۆو ده‌ستپاك هه‌یه‌ كه‌ سوپاس بۆ خودا یه‌كگرتو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌هجه‌ به‌رده‌وامه‌و كاری زۆر باشمان ئه‌نجام داوه‌و به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆمانی ده‌زانین كه‌ به‌رده‌وام بین له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دیندارو خاوه‌ن په‌یام".