هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هیچ بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست نەکراوە

(0) / زایەڵە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داعش هەرێمی کوردستان


Feb 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەڵێت، ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە و پابەندە بە ریشەکێشکردنی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی هەواڵی هەندێک میدیای عەرەبی و جیهانی کە گوایە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە شارۆچکەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر فراوان دەکرێت، دەڵێت: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی سەرقاڵی دروستکردنی هیچ بنکەیەکی سەربازیی نوێ نییە. ئەوەی دەبینرێت بریتییە لە کاری بەردەوامی رۆتینیی تایبەت بە نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوە لەو بنکە سەربازییانەدا کە هەر ئێستا هەن."
 لە وەڵامی پرسیارێکدا تایبەت بە هاوئاهەنگییان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەوان پابەندن بە "ریشەکێشکردنی داعش لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق و سووریا. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هێزە هاوبەشەکانی لە هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ تێکشکاندنی داعش."
کۆتایی/.