بەدرۆخستنەوەی هەواڵێکی عەرەبیە لەسەر دانوستانی ئەتۆمی

(0) / / ایران / زایەڵە ئەمریکا تەسنیم ئێران ڤیەننا سەعودی ئەتۆمی


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئێران هەواڵێکی کەناڵی عەرەبیە لەسەر دانوستانەکانی ئەتۆمی و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی، بەدرۆخستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە؛ کەناڵی عەرەبیە لە هەواڵێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا بەڕێوەدەچێت و ڕێککەوتنی کۆتایی ڕادەگەێندرێت، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایێکی نییە و لە بنەڕەتدا دوورە لە ڕاستیەوە.

سەرچاوەیێکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە باسی سەفەری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ڤیەننا ماوەی چەند مانگێکە لە ئارادایە، بەڵام تا ئێستای لەگەڵ بێت، کاتەکەی دیاری نەکراوە و تا ئەو کاتەی ئەمریکا دان بە هێڵە سوورەکانی ئێراندا نەنێت، ڕووداوێکی وا نایەتە دی.

لە کۆتاییدا هاتووە: وادەردەکەوێت کە زیاتربوونی گوشارەکانی وڵاتانی ئەورووپی بۆ سەر ئەمریکا بۆ قبووڵ کردنی مەرجەکانی ئێران و پابەندبوون بە پێبەندییەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بۆتە هۆی ئەوەی میدیای سەعودی لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو گوشارە بێتە مەیدانەوە.