پەرلەمانتارێک: هەر هاوڵاتیەک لەبەر خراپی ڕێگاوبانەکان زیانمەند دەبێت دژی حکومەت سکاڵا تۆماربکات

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمانتار ڕێگاوبان هاتوچۆ هاوڕێ مەلا ستار


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێک وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە  "ڕوداوەکانی ڕێگای گەرمیان سلێمانی، حکومەتی شەرمەزار کردووە" داوای کرد؛ "هەر هاوڵاتیەک لەبەر خراپی ڕێگاوبانەکان زیانمەند دەبێت دژی حکومەت سکاڵا تۆماربکات."

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،  ڕوداوە هەمیشەیەکانی ڕێگای گەرمیان سلێمانی و شەرمەزارکردنی ئەو حکومەتە ڕو قایمەی شەرم نایگرێت، هیچ دەسەڵاتێکی خۆ سەپێنی بێباک، تەمەن درێژ نابێت و ڕۆژێک کار بەڕێکەرانی دەبرێنە پێش دادگای گەل.

وتیشی، هەر بۆیە پێشنیار دەکەم هەر هاوڵاتیەک لەبەر خراپی ڕێگاو بانەکان زیان مەند دەبێت سکاڵایەک لەدژی حکومەت تۆماربکات، بەدڵنیای ڕۆژێک دێت پەتی خۆ سەپێنەکان باریک و هێزی گەل و دەسەڵاتی دادوەری ئەستور بێت.

کامەران کەریم