فەرەیدوون عەبدولقادر: بافڵ تاڵەبانی پێیوتم ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت، تێکیدەدەم

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی فەرەیدوون عەبدولقادر گاز


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرەیدوون عەبدولقادر سه‌ركرده‌ی پێشوی یه‌كێتی رایگه‌یاند، بافڵ تاڵەبانی پێیوتووه‌، ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت، تێکیدەدەم.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرەیدوون عەبدولقادر ناوەڕۆکى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى لەبارەى ململانێکانى پارتى و یەکێتى و پرسی هەناردەکردنى گازى سروشتییەوه‌ ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت،"دوێنێ بافڵ تاڵەبانیم بینی و کۆمەڵێک زوخاو و دەردەڵى دەربڕی، تێگەیشتم وەزعەکان تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، زمانى گفتوگۆ وەلانراوە و سەردەمى دەستشکانەوەى یەکتر دەستیپێکردووە بە شێوەیەکى خراپ کە لە قازانجى پارتى و یەکێتى و خەڵکدا نییە". 

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشوی یه‌كێتی لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" وتیشی، ناتوانێت پێشبینى رووداوى خۆش و هاریکارى بکات بۆ ئەو دەرفەتەى دیارە بۆ ئەوەى پرسی کورد پێشبخرێت، بەتایبەتى ئەو دەرفەتەى لەدواى شەڕى ئۆکرانیاوە دروستبووە بۆ گازى سروشتى هەرێم

فەرەیدوون عەبدولقادر باسى لەوەشکرد، ئەوەى لەبافڵ تاڵەبانى تێگەیشتووە ئەوەیە ئەگەر لایەک بەتەنها بیەوێت گازى سروشتى هەناردە بکات لایەنەکەى تر لێی تێکدەداتدەشڵێت، بافڵ تاڵەبانى زۆر ناڕازییە و وتویەتى زۆر هەوڵیداوە لەگەڵ پارتى بگەنە لێکتێگەیشتن لەسەر پرسەکان، بەڵام ئێستا ململانێکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە سلێمانى برسى دەکرێت و سەرچاوەکانى داهاتى وشک دەکرێت، تا ناڕەزایی بخرێتە ئەو شارەوە