سایدی دووەمی ڕێگای دەربەندیخان - سلێمانی کراوەتەوە

(0) / / کردستان / هەرێمی کوردستان زایلە دووسایدی


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:
سایدی دووەمی ڕێگای دەربەندیخان - سلێمانی کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی دەربەندیخان لە ئاگاداریەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی تێپەڕین بەڕێگای(  دەربەندیخان - سلێمانی ) نزیک چێشتخانەی ( میرەدێ )  ئاڕاستەی سلێمانی ڕێگاکە دەبێت بە دووسایدو شۆفێر نابێت بڕواتە سەرسایدە نوێ یەکەو بە دوو ئاڕاستە ئەوسایدە بەکار بهێنێت .
هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاشیگەیاندوە ڤ،  بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرێتی مان بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی شارەزور هێمای هاتوچۆی قەدەغەی بۆ چونە نێو سایدە نوێ یەکە داناوەو  هێمای ئاڕاستەکردن و پابەند بونیش بۆ سایدە کۆنەکە دانراوە .
کامەران کەریم