سبەینێ تاوەباران دەستپێدەکات / لە سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان تاوەباران سلێمانی


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ڕاگەیێندراوی کەشناسی لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە، کەشناسی پێشبینیی دەکات سبەینێ تاوەباران دەستپێبکات.

بەگوێرەی ئەو ڕێژەیەی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ تا کاتژمێر 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، لە سلێمانی 11.3 ملیمەتر بارانباریوە، لە هەولێر و دهۆک هیچ بڕە بارانێک تۆمارنەکراوە.

زۆرترین ڕێژەی باران لە شارۆچکەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 21.8 ملیمەترە، کەمترین بڕیش لە زاخۆ باریوە بڕەکەی 0.7 ملیمەتر بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاشکرایدەکات، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەتریشقە.