بە ڕوداوی هاتووچۆ لە گەرمیان هەشت کەس بریندار دەبن

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ گەرمیان جەژن


May 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی پێنج ڕوداوی هاتووچۆوە لەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هەشت کەس برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی  گەرمیان رایەیاند، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بەهۆی پێنج ڕوداوی هاتوچۆوە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان هەشت کەس برینداربوون، یەکێک لە ڕوداوەکان پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا ئەڤەلۆن و ماتۆڕ سکیلێک بوو لەناحیەی ڕزگاری ڕویدا، کەبەهۆیەوە دوو کەس بریندار بون لێخوڕو سەرنشینێکی ماتۆڕ سکیلەکەبون.

سەرجەم ڕوداوەکانیتر لەناوشاری کەلاردا ڕویداوە بەهۆیەوە شەش کەس برینداربون، یەکێک لە ڕوداوەکان مێرد منداڵێک لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس کەوتوەتەخوارەوە لەگەڕەکی سەرکەوتن، ڕوداوەکانی دیکە پێکدادان بووە، بەشێویەک، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (لانسەر و MG ) لە پشتێنەی شاری کەلار "حەولی" پێکیاندادا و سێ کەس بریندار بون، هەروەها ماتۆڕ سکیلێک و سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری( نیسان اڵتیما و BM و مازدا ) پێکیاندادا لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە بریندار بوو، پاشان ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد لە بەرامبەر پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە پاسکیل سوارێکی داو برینداری کرد، سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکان لە لایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

کامەران کەریم