لە گۆمی فێڵاو ئاهەنگێكی گەورە بۆ گەشتیاران ساز دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەوانی گەشتوگوزار فێڵاو


May 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شوێنە گەشتیارییەكان و پێشوازیكردن لە گەشتیاران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژندا، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگەكانی سنوورەكە، ئاهەنگێكی گەورە لە گۆمی فێڵاو كە ناوچەیەكی گەشتیارییە ساز دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، ڕایگەیاند: ئامادەكاریی تەواو بۆ ئاهەنگەكە كراوە و پێشبینیش دەكەین نزیكەی دوو هەزار گەشتیاری ناوچە جیاوازەكانی عێراق و بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی بەشداری لە ئاهەنگەكەدا بكەن، لەبارەی كاتی ئاهەنگەكەش گوتی، لە دوای نیوەڕۆوە تاوەكوو كاتژمێر 7 بۆ 8 ی شەو بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە، چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە ئاهەنگەكەدا پێشكەش دەكرێن، لەوانە نمایشی فڕین، گۆرانی و موزیك و هەڵپەڕكێ و دەیان جۆری دیكەی چالاكی پێشكەشی گەشتیارانی گۆمی فێڵاو دەكرێن كە دەبنە هۆی دڵخۆشكردنی گەشتیاران.

کامەران کەریم