ژنێکی خەڵکی واست لەکاتی رزگارکردنی منداڵەکەی لە دووکان دەخنکێت
(0) /
قایمقامی دووکان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-5-2022، ژنێک کە خەڵکی واستە لەکاتی هەوڵدانی بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی کە کەوتبووە ئاوی دەریاچەی دووکانەوە، خنکاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان رایگەیاند، دایکەکە توانیویەتی منداڵەکەی رزگاربکات، بەڵام خۆی خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی قەزای دووکانەوە دەرهێندراوە.
ژنەکە ناوی "فاتیمە جاسم"ـە و تەمەنی 40 ساڵان بووە. بۆ گەشت چووەتە ناوچەکە و خەڵکی پارێزگای واستە.
رووداوەکە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە. تەرمی ژنەکە براوەتە پزیشکی دادی تاوەکو رێکارە یاسایی و تەندروستییەکانی بۆ تەواوبکرێت و بدرێتەوە دەست کەسوکارەکەی.
تێبينيێك بنێرە: