بە دیاریکردنی وادەیەکى نوێی بۆ پێکهێنانی حکوومەت؛ سەدر تۆپەکەی خستە گۆڕەپانى سەربەخۆکانەوە

(0) / / عراق / سەدر حکوومەت عێراق بەغدا شیعەکان سونەکان کورد


May 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکى رەوتى سەدر داواى لە پەرلەمانتارانى سەربەخۆ کرد بەپشتیوانى هاوپەیمانى سێ قۆڵى لەماوەى 15 رۆژدا کابینەى نوێی حکومەت پێکبهێنن

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دواى راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانى دەڵێت، کە پڕۆسەى سیاسى ئێستا سێ لایەنە: یەکەمیان هاوپەیمانى نیشتیمانى "هاوپەیمانى رزگارکردنى وڵات" ە کە خاوەنى زۆرینەیە

دەشڵێت، لایەنى دووەم چوارچێوەى هەماهەنگییە کە داواى حکومەتى تەوافوق دەکات و 40 رۆژ مۆڵەتى پێدان بەڵام نەیانتوانى حکومەت پێکبهێنن

سەدر باسى لەوەشکردووە، لایەنى سێیەم پەرلەمانتارانى سەربەخۆیە، کە پێویستە لەماوەى 15 رۆژدا و بە پشتیوانى هاوپەیمانى سێ قۆڵى حکومەت پێکبهێنن