باران بارین دەست پێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە باران هەرێم کەشناسی


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات رۆژى شەممە کەشى زستانە بگەڕێتەوە و لە تەواوی ناوچەکەدا کەش فێنک بێت لەگەڵ بارینی باران

ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسی  لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری بارستە ھەوای سارد و تا رادەیەک شێداری دەریای ناوەراست لەسەر کەشی ناوچەکانمان سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور و ناڕوون دەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە .

دەشڵێت، لە ھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری چربوونەوەی ھەورە بروسکە ئەبێت لەگەڵ تاو تاو بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ بەرێژەی ٢ تا ١٥ ملیمەتر لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا ئەگەری بارانبارین لاواز و چاوەروان نەکراو ئەبێت .

بەوتەى ئەو شارەزایە، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ پلەی سیلیزی دیکە نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٤ بە ١٤ ، ھەولێر ٢٦ بە ١٧ پلە ، دھۆک ٢٣ بە ١٦ پلە ، ھەڵەبجە ٢٨ بە ١٦ پلە ، کەرکوک ٢٨ بە ٢٠ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٣ بە ٢١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٤ بە ١٦ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٣ بە ١٤ پلە ئەبێت ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە چالاک ئەبێت ٢٥ - ٤٥ کم/س لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە

دەشڵێت، دوو سبەی شەنمە کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە زیاتر دەبێت و کەشێکی سارد وزستانەیی ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە و لەتەواوی ناوچەکەشدا کەش فێنک ئەبێت لەگەڵ بارینی باران.

کامەران کەریم