هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانیان دایەوە

(0) / زایەڵە پێشمەرگە داعش هێرش


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانیان دایەوە و هیچ زیانێکی گیانیشیان نەبوو. 

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "لە سنوری میحوەری 5ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ی پیادەیان داوە لەباشوری میحوەری پردێ ."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو پەلامارەدا هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا، پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویان ناون."