زانیاری لەسەر دابەش کردنی موچە

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە پێشمەرگە


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشینانی سەربازی و ئەو وەزارەتانە دەكرێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە و دەڵێت، “ئەگەر پارەی پێویست لە بانكەكاندا هەبێت دەتوانرێت لە 10ی ئەم مانگەشەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بكرێت.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی  ڕایگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشینانی سەربازی بكرێت و ئەو وەزارەتانەی كە ماون مووچەیان وەرنەگرتووە مووچەیان پێدەدرێت.

ئاشكرایكرد، ئەگەر پارەی پێویست لە بانكەكاندا هەبێت دەتوانرێت لە یەك ڕۆژدا كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بهێندرێت و 10ی ئەم مانگەش دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چواربكرێتەوە.

کامەران کەریم