هەفتەی داهاتوو دانوستانی یەكلاكەرەوە بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسی عێراق بەڕێوە دەچێت

(0) / / عراق / زایەڵە چوارچێوەی هەماهەنگی قەیرانی سیاسی پێکهێنانی حکوومەت


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی كاتی دەستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانی یەكلاكەرەوە بۆ چارەسەری دۆخی سیاسیی عێراق ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عائید هیلالی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەستپێكردنی دانوستانی یەكلاكەرەوە بەخۆیەوە دەبینێت بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی لە عێراق، كە سەرجەم هێزە سیاسییەكان بەشداریی تێدا دەكەن، سەرەڕای پەرلەمانتار و لایەنە سەربەخۆكان، بەتایبەتیش لەئێستادا كە بە وتەی ناوبراو چەند دەستپێشخەرییەك لەئارادان بۆ قەیرانەكە.

هیلالی ڕوونی كردەوە هەمووان دەزانن كە هیچ چارەسەرێك نییە بۆ چەقبەستوویی سیاسی تەنها لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان سەرجەم لایەن و هێزە سیاسییەكانەوە نەبێت.

وتیشی هەربۆیە هەفتەی داهاتوو لەپێناو خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دانوستانی یەكلاكەرەوە بەڕێوەدەچێت