پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن خەرج دەکرێت
(0) /
زایەڵە - خالید عهباس، بهرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی ههڵبژاردنی عێراق، ئاشكرای دەكات، پارە لە بەغداوە گەیشتووە، لە ڕۆژانی 22 و 23ی 5دا، دەست بە دابەشکردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دەکرێت.
لای خۆیەوە، بۆتان جاف، یاریدەدەری هونەری لە ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ، هەر کات ڕێکارەکانی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن تەواو بێت، ئەو کات لە ڕێگەی بانکەکان پارەکە دابەش دەکرێت و بەفەرمییش بڵاوی دەکەینەوە.
لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق پارەکە دابەش کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.
کامەران كەریم
تێبينيێك بنێرە: