بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی گەرمیان دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (٨ی ئایار) لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانەکانی گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەکۆبونەوەیدا لەگەڵیان، پشتیوانی بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە و پەرەپێدانی کارەکانی دوپاتکردەوە.

لەو سەردانەدا، توانا بەشیر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکی لیژنەکە ئەوەی خستەڕوو، لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەریەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی گەرمیان دەرچووە، ئەمڕۆ هاتوون بۆ رێکخستنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و گرتنەبەری رێکارەکانی دەستبەکاربوونی.

لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەوەی خستەڕوو، بوونی ئەو بەڕێوەبەڕێوەبەرایەتیە بۆ گەرمیان گرنگە و خزمەت بە سنورەکە دەکات، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ کردنەوە و پەرەپێدانی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە.

هاوکات هەر لە کۆبونەوەکەدا، کە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامادەی بوو، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەگەرمیان، ئامادەییان پیشاندا بۆ هاوکاریکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و رێگاوبانی گەرمیان لە دابینکردنی میلاک و پێداویستیەکانی.

کامەران کەریم